ئه‌مرِۆ بایدن سه‌ردانی عێراق ده‌كات
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن ئاشكرایان كرد ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه بایدن به سه‌ردانێك ده‌گاته به‌غدای پایته‌خت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌درانییه‌كه‌ی بایدن بۆ به‌غدا تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رۆكی كوتله سیاسییه‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه، سه‌رچاوه نزیكه‌كان له بایدن روونیان كرده‌وه دوای گه‌یشتنی بۆ به‌غدا بایدن دوای نێوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی كۆده‌بێته‌وه، ئه‌م سه‌ردانییه‌ی بایدن بۆ عێراق دووه‌م سه‌ردانی له‌م شێوه‌یه‌یه دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار.
هه‌روه‌ها برِیاریشه بایدن له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یدا به‌شداری رێورِه‌سمی كۆتایی هێنان به ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكات.