سه‌عدون: له‌م هه‌فته‌یه‌دا عێراق به قۆناخێكی سه‌خت تێپه‌رِده‌بێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق موحسین سه‌عدون ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌م هه‌فته‌یه‌دا عێراق به قۆناخێكی سه‌خت و ناخۆش تێپه‌رِده‌بێت به‌هۆی نا له‌باری بارودۆخی ولاَت و دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌تایبه‌ت كه له‌م هه‌فته‌یه‌شدا هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كشێنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌عدون به پێویستی زانی سه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه سه‌باره‌ت به كۆتایی پێكهێنان به پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له م هه‌فته‌یه‌دا، چونكه وا خه‌ریكه هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆتایی به ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان دێنن له عێراق و ده‌ست به كشانه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش واده‌كات بۆشاییه‌كی سیاسی له ولاَـ دروست بێت، دواتریش به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه‌وه بارودۆخی ولاَت به ئاراسته‌یه‌كی خراپ هه‌نگاو بنێت، كه ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی بۆ عێراقییه‌كان دروست ده‌كات.