سه‌رچاوه‌یه‌ك: وا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مرِۆ عه‌لاوی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات
هه‌ولێر _ سامان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند چاوه‌رِوان ده‌كرێت ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه بگاته هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كه به سایتی (گولاَن میدیا)،ی راگه‌یاند\" وا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه به سه‌ردانێك بگاته شاری هه‌ولێر\"".
سه‌رچاوه‌كه وتیشی \"" چاوه‌رِوان سه‌رۆكی كوردستان مسعود بارزانی و ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه دوا پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنی ئێستای عێراق و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ تاوتوێ بكه‌ن\"".
له لایه‌كی دیكه‌وه محه‌مه‌د عه‌لاوی سه‌ركرده له لیستی ئه‌لعێراقیه به (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\"" سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیه ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له گه‌ل جه‌نابی سه‌رۆكی كوردستان تاوتوێی ته‌نگژه‌ی سیاسیی ئێستای عێراق ده‌كات\""، بێ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌ی دیكه بدات.
"