به‌یاتی: ئه‌گه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ده‌ست ئیئتیلافی نیشتمانی بووایه له چه‌ند كاتژمێرێك حكومه‌ت پێكده‌هێنرا
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی نیشتمانی مه‌حه‌مه‌د به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئیئتیلافه‌كه‌ی هیچ بژارێكی دیكه‌ی له به‌رده‌ستدا نییه جگه له هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و له‌یه‌كگه‌یشتنی هه‌ردوولا له سه‌ر گۆرِینی نوری مالیكی كاندیدی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
به‌یانی روونی كرده‌وه كه ده‌بوو له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافه‌كه گه‌یشتبووایه قۆناخه‌كانی كۆتایی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرابووا حكومه‌ت دوای جه‌ژن پێكبهێنرێت، روونیشی كرده‌وه تاكه بژاری ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ له‌یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا گۆرِینی مالیكییه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كه ده‌وڵه‌تی یاسا خۆی پێوه پابه‌ند كردووه.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تاكه به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت مالیكییه، كه ده‌وڵه‌تی یاسا پێداگری ده‌كات له سه‌ر كاندید كردنه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ریشدا ئیئتیلافی نیشتمانی سووره له سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی، گوتیشی ئه‌گه‌ر مالیكی له وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه ئه‌و كات پێكهێنانی حكومه‌ت له كورترین ماوه‌دا كۆتایی پێدێت.
سه‌باره‌ت به كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌یاتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تا ئێستا ئیئتیلافه‌كه‌ی ئه‌و پرسه‌ی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌و به فه‌رمی هیچ كه‌سێكی كاندید نه‌كردووه، ئه‌و هه‌والاَنه‌یشی ره‌تكرده‌وه گوایه ئیئتیلافی نیشتمانی هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و ئیبراهیم به‌حر علومی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ست نیشانكردووه.
له كۆتاییدا ناوبراو هه‌ردوو ئیئتیلافی نیشتمانی و ده‌وڵه‌تی یاسای به‌رپرسیار كرد له دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت گوتیشی ئه‌گه‌ر پرسه‌كه به ته‌نیا به‌ده‌ست ئیئتیلافی نیشتمانی بووایه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك حكومه‌تی پێكده‌هێنا.