عوسمان: عێراقییه‌كان هیچ سوودێكیان له ئه‌مه‌ریكا نه‌بینیوه، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ری سلبی هه‌بوو به‌سه‌ر عێراق
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی خه‌به‌ر په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه عێراقییه‌كان هیچ سوودێكیان له ئه‌مه‌ریكا نه‌بینیوه و ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر بووایه زۆر باشتر بوو كه له كاتی ئێستادا كشانه‌وه‌كه به ئه‌نجام ده‌گات.
عوسمان له لێدوانه‌كه‌یدا روونی كرده‌وه كاتێك ساڵی 2003 كه ئه‌مه‌ریكا هاته عێراق واقیعی عێراقی نه‌ده‌زانی ، كه هاته ئه‌و ولاَته‌ش هه‌ر شاره‌زا نه‌بوو ئێستاش كه عێراق به‌جێدێلێ واقیعی عێراق نازانێت، به‌ڵكو بگره ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رییه‌كی سلبی هه‌بوو به‌سه‌ر بارودۆخی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عوسمان گوتی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له كاتی ئێستادا به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی بۆی دانراوه زۆر باشتره له‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له عێراقدا بمێننه‌وه.
له كۆتاییدا ناوبراو هیوای خواست كوتله سیاسییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ بارودۆخی ئه‌منی ولاَت كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به پێكهێنانی حكومه‌ت باشتر بكرێت و رێگه نه‌درێت هیچ گروپ و هێزێكی چه‌كدار ئه‌و هه‌له بقۆسنه‌وه.