عه‌بدوله‌تیف: چاوپێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بارزانی و حه‌كیم بۆ به‌شداری پێكردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ بوو له‌ حكومه‌تی نوێ

عه‌بدوله‌تیف: چاوپێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان بارزانی و حه‌كیم بۆ به‌شداری پێكردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ بوو له‌ حكومه‌تی نوێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌ ئیئتیلافی نیشتمانی وائیل عه‌بدولله‌تیف رایگه‌یاند چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی عه‌ممار حه‌كیم و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ ده‌ستپێكدرنی ستراتیژییه‌تێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا بوو، هه‌روه‌كو هه‌وڵێكی جیدیشه‌ بۆ په‌له‌ كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و به‌شداری پێكردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ له‌و حكومه‌ته‌.

عه‌بدولله‌تیف بۆ ئاژانسی ده‌نگه‌كانی عێراق رایگه‌یاند چاوپێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆك بارزانی و عه‌ممار حه‌كیم له‌ هه‌رێمی كوردستان ئامانج تێیدا ده‌ستپێكردنی ستراتیژییه‌تێكی هاوبه‌ش بوو له‌ نێوان هه‌ردووولا بۆ په‌له‌ كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و تێپه‌راندنی ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌بدولله‌تیف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ كه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كاندیدێكی به‌هێزه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ هاوبه‌شی سێیه‌می هه‌ردوو ئیئتیلافی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رازی نه‌بوو ده‌ست به‌رداری نوری مالیكی بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانبۆ چوار ساڵی داهاتوو كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات ده‌وڵه‌تی یاسا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی حیساباتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.

ناوبراو جه‌ختی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ سه‌ردانییه‌كه‌ی چه‌ند رۆێك له‌مه‌و به‌ری حه‌كیم بۆ هه‌رێمی كوردستان دوو په‌یامی له‌خۆ گرتبوو یه‌كه‌میان نوێكدرنه‌وه‌ی ستراتیژییه‌تی هاوبه‌شی نێوان كوردو ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و دووه‌میشیان به‌دوا داچوون و دیراسه‌كردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
Top