پۆڵ بریمه‌ر: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌

پۆڵ بریمه‌ر: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌

گولاَن/ساڵح محمد

حاكمى مه‌ده‌نى پێشوى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق داواى له‌ ئه‌مه‌ریكا كرد كه‌ له‌عێراق نه‌كشێننه‌وه‌ و له‌و ولاَته‌دا بمێنێته‌وه‌ به‌هۆى لاوازى تواناى سه‌ربازى عێراق و نه‌بونى هێزێكى سه‌ربازى له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ كه‌ بتوانێت له‌ئاستى پێویستدا بێت و به‌رگرى له‌ عێراق بكات.

\"پۆڵ بریمه‌ر\"" حاكمى مه‌ده‌نى پێشوى عێراق رِایگه‌یاند:
تواناى سه‌ربازى عێراق له‌ئاستى پێویستدا نییه‌ و ناتوانێت ئاسایشى ولاَت بگرێته‌ ئه‌ستۆ بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بمێنێـه‌وه‌ و به‌رگرى لێبكات و ئاسایشى بۆ بگێرِێته‌وه‌ چونكه‌ سه‌قامگیرى و ئاشتى عێراق له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ریكایه‌.

پۆڵ بریمه‌ن نیگه‌رانى خۆى له‌ دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق رِاگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق نیشانه‌ى توانا و هێزى عێراقه‌.

هه‌روه‌ها پۆڵ بریمه‌ر حاكمى مه‌ده‌نى پێشوى عێراق گوتیشى:
به‌هۆى زیادبونى كێشه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، له‌كاتێكدا كه‌ سوپا و هێزى عێراق له‌ ئاستى سوپا و هێزه‌كانى ئێران نییه‌ بۆیه‌ مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق پێویسته‌ تا ئه‌مه‌ریكا بتوانێت هاوسه‌نگیه‌ك له‌وناوچه‌ دروست بكات و ببێته‌ هۆكارى ئاشتى و ئارامی بۆ عێراق."
Top