له تۆمارێكی ده‌نگیدا عه‌لی كیمیاوی سه‌ركردایه‌تی به‌عس به ترسنۆك ناوده‌بات
له نامه‌یه‌كی ده‌نگیدا كه له 12/12/2009 بۆ حه‌سه‌نی كورِی ناردوویه‌تی، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لی كیمیاوی تاوانبار به ئه‌نجامدانی جینۆساید دژی كورد‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می كاره‌ساتی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له به‌هاری 1988، به توندی ره‌خنه له سه‌رانی رژێمی پێشووی حزبی به‌عس ده‌گرێت و به \"پیاوانی نسكۆ\"" ناویان ده‌بات و زۆربه‌شیان به سه‌ركرده‌ی درۆزن و دوو روو وه‌سف ده‌كات كه درۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان و حزب و گه‌ل و سه‌ركردایه‌تی كردووه، هه‌روه‌كو زۆرینه‌ششیان به ترسنۆك و دۆرِاو هه‌ژمار ده‌كات.
كیمیاوی نامه‌كه‌ی كه بۆ حه‌سه‌نی كورِی ره‌وانه كردووه ده‌ڵێ:\"" هاورِێ و كورِم حه‌سه‌ن، باوه‌رِ بكه ئه‌گه‌ر زه‌مه‌ن جارێكی دیكه بگه‌رِێته‌وه و حزبی به‌عسیش دووباره وه‌كو جاران زیندوو بێته‌وه من ناگه‌رِێمه‌وه ناو ئه‌و حزبه چونكه پیاوه‌كانی هه‌موویان پیاوی نسكۆنن باوه‌رِی ته‌واویشم به‌و قسه‌یه‌م هه‌یه كه من بۆ حزبێك ناشێم سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه شكست خواردوو و ترسنۆك بن.
كیمیاوی له نامه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌و له به‌رده‌م دادوه‌ر مه‌حه‌مه‌د عورێبی له سه‌ر دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاندووه كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناو قه‌فه‌سی دادگاییكردندان له سه‌رانی به‌عس هه‌موویان تاوانبار نین له ناویشیاندا ئه‌و كه به ته‌واوی بێ‌ئاگا بووه له كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و په‌یوه‌ندی پێوه نه‌بووه.
كیمیاوی بێ سۆراخی خۆیشی له سه‌رانی رژێمی به‌عس نیشانداوه و گوتوویه‌تی كه ئه‌و جگه له‌و چه‌ند كه‌سه‌ی به‌یه‌كه‌وه له قه‌فه‌سدان نازانێ ترسنۆكه‌كان له كوێن.
جێی باسه له 25/1/2010 كیمیاوی به تۆمه‌تی جینۆساید له سه‌ر دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه به پێی برِیاری دادگا سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێكرا، پێشتریش له 24/6/2007 دادگا برِیاره‌كه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاند بوو."