سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان و سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم پرۆسه‌ی پێكھێنانی حكومه‌تی داھاتوویان تاوتوێ كرد
مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازی له سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی و شاندێكی یاوه‌ری كرد كه له باقر جه‌بر وه‌زیری دارایی و موحسین ئه‌لحه‌كیم و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌نجوومه‌ن پێكهاتبوو.
له دیدارێكدا بارودۆخی سیاسی ئه‌مـڕۆی عێراق تاوتوێ كرا و بیروڕا سه‌باره‌ت به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی ئاینده‌ی سیاسی عێراق ئاڵَوگۆرِ كرا به‌تایبه‌تی وتووێژه‌كانی نێوان هه‌موو قه‌واره و لایه‌نه سیاسیه‌كان له پێناو دۆزینه‌وه‌ی دیدێكی هاوبه‌ش و یه‌كگرتوو له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو و به‌رده‌وامی هه‌وڵ و ته‌قه‌للا راسته‌قینه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌و ته‌نگژه سیاسییه‌ی كه دووچاری عێراق بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی دیده‌كانی لایه‌نه سیاسیه‌كان و كاركردن بۆ یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی عێراق بخرێته سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تر و هێنانه‌كایه‌ی رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی كه گوزارشت له ویسته ره‌واكانی گه‌لی عێراق بكات به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه مێژوویه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه.
له‌م رووه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵی خوالێخۆشبوو سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌بدولعه‌زیزی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر به‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، به‌رز نرخاند.