خه‌فاجی: ره‌وتی سه‌در نه‌رمی نیشانداوه بۆ دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌بدولمه‌هدی خه‌فاجی رایگه‌یاند چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ی تازه هاتوونه‌ته ئارا بۆ رازی بوونی ئیئتیلافی نیشتمانی عه‌ممار حه‌كیم سه‌باره‌ت به دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، روونیشی كرده‌وه كه دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی هه‌نگاویان باشیان برِیوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا خه‌فاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له چه‌ند رۆژی رابردوو دانووستانه‌كانی نێوان شاندی هه‌ردوو ئیئتیلافه سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو و دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆسته هه‌نگاوی باشیان برِیوه، به‌تایبه‌ت كه ئیئتیلافی نیشتمانی ئاماده‌یه ده‌نگ به مالیكی بدات به مه‌رجێك مالیكی پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت بێت له ماوه‌ی سالاَنی فه‌رمانرِه‌واییدا.
خه‌فاجی ئاشكرایكرد ره‌وتی سه‌در كه پێشتر به هه‌موو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ده‌كرد، به‌لاَم دوای دانووستانه‌كانی ئه‌م دواییانه ره‌وتی سه‌در نه‌رمی نیشانداوه بۆ دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی ، گوتیشی هه‌موو كوتله‌و لایه‌نێك مافی خۆیه‌تی هه‌ڵوێستی تایبه‌تی هه‌بێت سه‌باره‌ت به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو و كارنامه‌كه‌ی بۆ راپه‌رِاندنی ئه‌رك و كاره‌كانی حكومه‌ت.