شۆرش: ماده‌ی 140 و پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه‌س بۆی نییه یاریان پێبكات و داوای هه‌موار كردنه‌وه‌یان بكات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق سامی شۆرش دووپاتیكرده‌وه كارتی كارنامه‌ی كوردی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كه له 19 خاڵ پێكهاتووه، هه‌ندێك خاڵ ده‌كرێ گفتوگۆیان له باره‌وه بكرێ، به‌لاَم هه‌ندێك خاڵی دیكه‌ی تێدایه قابیلی ئه‌وه نین گفتوگۆیان له باره‌وه بكرێ.
شۆرش رایگه‌یاند له گرنگترین ئه‌و خالاَنه‌ی كه قابیلی ئه‌وه نین هه‌موار بكرێن و گفتوگۆیان له باره‌وه بكرێ هه‌ردوو پرسی پێدانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به كورد‌و پرسی جێبه‌جێكدرنی ماده‌ی 140 ی تایبه‌ت به كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانه چونكه لایه‌نی كوردی به‌جیدی پێداگری له سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كاته‌وه به‌بێ جێبه‌جێكردنیشیان ناچێته ناو هیچ هاوپه‌یمانییه‌تێكه‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هیچ لایه‌نێك بۆی نییه یاری پێیانه‌وه بكات و داوای هه‌موار كردنیان بكات.
له باره‌ی خاڵه‌كانی دیكه شۆرش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌كرێ خاڵه‌كانی دیكه گفتوگۆیان له سه‌ر بكرێت و هه‌موار بكرێن و لایه‌نه‌كان به ته‌وافوقی له سه‌ریان رێكبكه‌ون.