بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران ئیئتیلافی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی نیشتمانی قاسم ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند ئیئتیلافه‌كه‌یان دوێنێ ئێواره كۆبوونه‌وه‌ی خۆی گرێدا به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له سێ كاندیده‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر سێ كاندیده‌كه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و عادل عه‌بدولمه‌هدی كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو روونی كرده‌وه دوای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌و سێ كاندیده ئیئتیلافی نیشتمانی روو له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری كاندیده‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده ببێته كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی نێوان هه‌ر دوو ئیئتیلافه‌كه، گوتیشی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی یاسا كاندیده‌كه‌ی ئیئتیلافی نیشتمانی ره‌تكرده‌وه ئه‌وكات ئیئتیلافه‌كه‌یان بۆ به ده‌ستهێنانی پشتگیری و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ئاراسته‌ی به‌ره‌و لای هه‌ردوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان دهگۆرِێ .
باسی له‌وه‌شكرد ئه‌لعێراقییه لاری نییه له كاندیدی ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵكو ئاماده‌یه ده‌ست به‌رداری ئه‌و پۆسته بێت به مه‌رجێك سازش بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌كات.