ئۆدێرنۆ به‌دووری ده‌زانێ ململانێی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب له عێراق یه‌كلایی ببێته‌وه
له لێدوانێكدا ژه‌نه‌راڵ رای ئۆدیرنۆ به‌دووری زانی كێشه‌و ململانێی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب له عێراق یه‌كلایی ببێته‌وه سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێشكه‌وتنی باش له ساڵی رابردوو به ئه‌نجام گه‌یشت. ئۆدێرنۆ گرژی و ململانێ ئه‌تنییه‌كانی نێوان عه‌ره‌ب و كوردی له عێراق به مه‌ترسی له قه‌ڵمدا بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئۆدێرنۆ دووپاتی كرده‌وه تا ئێستا ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له عێراق تا ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی له كۆتایی ساڵی 2011 به ته‌واوی له‌و ولاَته ده‌كێشێته‌وه، گوتیشی دوایین یه‌كه‌ی سه‌ربازی كه له عێراق ده‌كشێته‌وه یه‌كه‌ی سه‌ربازی شاری كه‌ركوك ده‌بێت.
له‌لای خۆیانه‌وه چاودێرانی سیاسی لێدوانه‌كه‌ی ئۆدێرنۆ به‌و شێوه‌یه شیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه‌ریكا گومانی هه‌یه له سه‌قامگیری كه‌ركوك به‌و پێیه‌ی ئه‌و شاره كورتكراوی عێراقه‌و ته‌واوی پێكهاته‌كانی جگه له كورد‌و عه‌ره‌ب توركمان و مه‌سیحییه‌كانیشی تێدا ده‌ژی كه ئه‌مه‌ش واده‌كات بازنه‌ی سه‌قامگیری ئه‌و شاره به‌رته‌سك بێته‌وه، له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌مه‌ریكا هێزه شه‌رِكه‌ره‌كانی خۆی له‌و شاره بهێڵێته‌وه تا واده‌ی كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی له عێراق له كۆتایی ساڵی داهاتوو.
ئۆدێرنۆ رایگه‌یاند ئه‌وان نه‌یانتوانی له ماوه‌ی رابردوو پرسی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو گوتی ده‌بێت ئه‌م پرسه له داهاتوودا له‌گه‌ڵ واده‌ی دیاریكراوی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی داهاتووچاره‌سه‌ر بكرێت.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌توانن له‌م ماوه‌یه‌ی له به‌رده‌ستدا ماوه بتوانن پرسی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له‌لایه‌ن كورد‌و عه‌ره‌ب یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، روونیشی كرده‌وه سوپای ئه‌مه‌ریكا مه‌شق به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراقی ده‌دات و هه‌وڵده‌دا له ماوه‌ی داهاتوودا هه‌ردوو هێزه‌كه به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئامانجی سه‌قامگیری ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به ده‌ست بێنن و ببنه هێزێك هه‌موو لایه‌ك متمانه‌یان پێبكه‌ن بۆ پاراستنی هاولاَتیان له قۆناخی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
برِیاروایه تا هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌نیا 50 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق بمێننه‌وه دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ش ته‌واوی ئه‌و هێزانه‌ش عێراق به‌جێدێڵن.