عاشوور: كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌توانێ له ماوه‌ی 3 رۆژ حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبێنێت
ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه له به‌یانێكدا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دووپات له‌سه‌ر مافی شه‌رعی خۆی ده‌كاته‌وه له پێكهێنانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌لایه‌ن ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی كوتله‌كه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كوتله‌كه‌یان ده‌توانێ له ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوو حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێ.
له‌مباره‌یه‌وه راوێژكاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هانی عاشور رایگه‌یاند سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له میانی ژاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی و سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌درو سه‌ركردایه‌تی كوردستان دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه رێگه چاره‌ی سه‌ره‌كی بۆ رزگاربوونی عێراق له ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت داننانه به مافی شه‌رعی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پێكهێنانی حكومه‌ت و دانانی عه‌للاوی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی داهاتوو.
عاشوور جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌و كوتله‌كه‌یان له هه‌موو دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كاندا جه‌ختی له‌سه‌ر مافی شه‌رعی خۆی كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت چونكه توانیویه‌تی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستبێنێ.
عاشوور روونی كرده‌وه سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاندووه ئه‌وان لاریان نییه له كاندید كردنی عه‌للاوی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، گوتیشی ته‌فسیركردنی ماده‌ی 76 ی ده‌ستوور كه تایبه‌ته به كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان رێگه به‌وان ده‌دات حكومه‌تی نوێ پێكبهێنن چونكه توانیویانه پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنن، پێداگری كوتله‌كه‌شی دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر به‌شداری پێكردنی ته‌واوی كوتله‌كان له پێكهێنانی حكومه‌ت كه ئه‌مه له ئه‌وله‌ویاتی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌لعێراقییه‌یه.
له‌كۆتاییدا عاشوور رایگه‌یاند دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی كوتله‌كه ئه‌یاد عه‌للاوی ده‌توانێ له ماوه‌ی سێ رۆژی دیكه حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت چونكه ته‌واوی رووخساری پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته ده‌ركه‌وتووه.