شه‌علان: له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌لعێراقییه تاوتوێی هه‌ردوو پرسی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه حسێن شه‌علان رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه برِیاریدا پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌م هه‌فته‌یه‌دا تاوتوێ بكات.
شه‌علان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌لعێراقییه له چه‌ند رۆژی داهاتوو پرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كات گوتیشی ئه‌و پرسه پێویستی به دانووستان هه‌یه كه دواتر ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو روونیكردهوهكۆبوونهوهی سه‌ركرده‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه دوێنێ هه‌ینی بهرِێوهچوو تێیدا تاوتوێی بارودۆخی ناو كوتلهكهو ئه‌نجامی دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه‌و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه كران.
شه‌علان روونیكرده‌وه بۆچوونی ئه‌وان سه‌باره‌ت به پرسی ته‌فسیركردنی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه كه كامه كوتله توانیویه‌تی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بێنێ له میانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌ك دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان دوو كوتله یاخود زیاتر هاوپه‌یمانی پێك‌بێنن و رایبگه‌یه‌نن ئه‌وان كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانن، گوتیشی ئهلعێراقیییه واده‌بینێ ئێستا عێراق له‌ناو ته‌فسیركردنی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان رۆچووه.