نه‌سیف: كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ته‌واوی ڵێشنیارهكانی ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌باره‌ت به ڵێكهێنانی حكومه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی لیستی ئه‌لعێراقییه عالییه نه‌سیف رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ره‌تی ڵێشنیارهكانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسای كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به ڵێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دابه‌شكردنی ڵۆستهكان.
نه‌سف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لێژنه‌ی دانووستكاری ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا چه‌ند ڵێشنیارێكی خسته‌به‌رده‌م لێژنه‌ی داووستكاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌باره‌ت به ڵێكهێنانی حكومه‌ت، بهلاَم لێژنه‌ی ئه‌لعێراقییه ته‌واوی ڵێشنیارهكانی ده‌وڵه‌تی یاسای ره‌تكرده‌وه، گوتیشی ڵێشنیارهكانی ده‌وڵه‌تی یاسا تایبه‌ت بوون به دابه‌شكردنی ڵۆست و دهسهلاَتهكان، له‌وانه ده‌ست به‌رداربوونی ئه‌لعێراقییه له ڵۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له‌به‌رامبه‌ر ڵێدانی ڵۆستی سه‌رۆك كۆمار وسه‌رۆكی ڵهرلهمان به ئه‌لعێراقییه و ڵێدانی دهسهلاَتێكی زیاتریش به كوتله‌كه‌ی عه‌للاوی.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا نه‌سیف دووڵاتیكردهوه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست به‌رداری ڵۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نابێت وه‌كو مافێكی ده‌ستووری خۆی كه توانیویه‌تی به 91 كورسی ڵله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنێ، روونیشیكرده‌وه لێنه‌ی دانووستكاری نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئه‌لعێراقییه به‌رده‌وام ده‌بن له دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان به ئامانجی ڵهلهكردن له ڵێكهێنانی حكومه‌ت.