پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوان مالیكی و عه‌للاوی شكستى خوارد
له لێدوانێكدا سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی به‌ها ئه‌عره‌جی پێشبینی كرد هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك كه له نێوان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه پێكده‌هێنرێ شكست دێنێ چونكه پێكهێنانه‌كه‌ی به فشاری ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت.
ئه‌عره‌جی خۆی كه یه‌كێكه له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به‌كوتله‌ی ئه‌حرار له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی دووپاتیكرده‌وه ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی ئه‌حرار هیچ مه‌ترسییه‌ك نابینن له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌للاوی، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ئیئتیلافی نیشتمانی ئاره‌زووی پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه ناكات و په‌سه‌ندیشی ناكات چونكه پێكهێنانهكه به فشاری ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت ئه‌مه‌ش له پێناو په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ش حكومه‌ت له‌سه‌ر سروشتی خۆی پێكنایه به‌ڵكو له دۆخێك پێكدێت كه ئاسایی نییه.
جێی باسه ئێواره‌ی رۆژی سێشممه‌ی رابردوو هه‌ریه‌ك له نوری مالیكی و ئه‌یاد عه‌للاوی له باره‌گای ئه‌وه‌ی دووه‌میان چاویان به‌یه‌كدی كه‌وت و له میانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هه‌ردوولا بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر تاوتوێی پرسی پرۆسه‌ی سیاسیان كرد له ولاَت به تایبه‌ت دوا پێشهاته‌كان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هاوپه‌یمانییه‌تی پێك‌بێنن.