عه‌سكه‌ری: دانیشتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی ته‌نیا بۆ گه‌رمكردنی بازارِی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بوو

عه‌سكه‌ری: دانیشتنه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی ته‌نیا بۆ گه‌رمكردنی بازارِی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بوو
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافی نیشتمانی كازم عه‌سكه‌ری له‌ دانیشتنه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی و سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی كه‌مكرده‌وه‌، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه‌ گه‌رِانده‌وه‌ كه‌ مالیكی پێداگری ده‌گات له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عه‌سكه‌ری ئاماچه‌ی به‌وه‌دا دانیشتنه‌كه‌ ته‌نیا بۆ بازارِگه‌رمكردنی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بوو، ئه‌گه‌رنا هیچ شتێكی له‌ رێرِه‌وی ئاراسته‌ سیاسییه‌كانی نێوان مالیكی و عه‌للاوی نه‌گۆرِی.

گوتیشی دانیشتنه‌كه‌ بێ ئه‌نجام، و به‌نه‌زۆكی كۆتایی پێهات، جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ئه‌وان وه‌كو ئیئتیلافی نیشتمانی دژی ئه‌و جۆره‌ دانیشتنانه‌ن كه‌ هیچ ئه‌نجامێكی دڵخۆشكه‌ری نه‌بێ له‌ كاتێكدا ماوه‌ی دوومانگ زیاتره‌ هه‌موو عێراقییه‌كان چاوه‌رِوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد مالیكی و عه‌للاوی به‌یه‌كه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌و ئه‌نجامی ئیجابیش له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌دیبێت.

جێی باسه‌ دوای زیاتر له‌ دوو مانگ چاوه‌رِوانی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ نوری مالیكی و ئه‌یاد عه‌للاوی له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌، هه‌ردوو لا یه‌كتری تۆمه‌تبارده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت.
Top