لیستی ئه‌لعێراقییه‌: هه‌وڵی تیرۆركردنی عه‌للاوی له‌ ئارادایه‌

لیستی ئه‌لعێراقییه‌: هه‌وڵی تیرۆركردنی عه‌للاوی له‌ ئارادایه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له‌ لێدوانێكدا وته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ حه‌یده‌ر مه‌لا ئاشكرایكرد چه‌ند راپۆرتێكی هه‌واڵكری زانیاری ئه‌وه‌یان هه‌بووه‌ كه‌ هه‌وڵێكی جیدی له‌ ئارادابووه‌ بۆ تیرۆركردنی سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ لیستی ئه‌لعێراقییه‌ داوای له‌ حكومه‌ت كردووه‌ پارێزگاری زیاتر بۆ عه‌للاوی دابین بكات به‌لاَم تا ئێستا حكومه‌ت وه‌لاَمی ئه‌و داوارییه‌ی لیسته‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌.
مه‌لا گوتیشی: بوونی ئه‌و راپۆرته‌ هه‌واڵگریانه‌ راستییه‌كی ئاشكراو روونن و كه‌س نكۆڵیان لێناكات به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌ندامی لیسته‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هێرش و په‌لاماری تیرۆكردن له‌ دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازاره‌وه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا مه‌لا باسی له‌وه‌كرد لیستی ئه‌لعێراقییه‌ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك درێژ ناكات به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی وایه‌ حكومه‌ت كه‌ته‌رخه‌مه‌ له‌ پاراستنی گیانی سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێ عێراق لاواز بكه‌ن هه‌ر ئه‌وانیشن ئه‌و هه‌ولاَنه‌ ده‌ده‌ن.
Top