شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له میانی دانووستانه‌كانیدا له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان پێداگری له‌سه‌ر پرسی ماده‌ی 140 ده‌كاته‌وه
شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئێستا له‌به‌غدایه بۆ ئه‌نجامی دانووستانه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق، برِیاروابوو دوێنێ یه‌كشه‌ممه شانده‌كه ده‌ست به دانووستانه‌كانی بكات.
شاندی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر كوتله‌یه‌كی عێراقی مه‌رجی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی چاره‌نووس ساز داناوه.
له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان دووپاتیكرده‌وه شانده‌كه‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه به‌ره‌و به‌غدا به‌رِێكه‌وتووه كۆمه‌ڵیك داواكاری و مه‌رجی داناوه بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌ڵ كوتله عێراقییه‌كان.
عوسمان گوتیشی شانده‌كه له میانی دانووستانه‌كانیدا پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوورو پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو پرسی پێشمه‌رگه‌و پرسی نه‌وت و غاز‌و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌كاته‌وه.