باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری ولاَته‌كه‌ی بۆ عێراق دووپاتده‌كاته‌وه‌

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری ولاَته‌كه‌ی بۆ عێراق دووپاتده‌كاته‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
سه‌رله‌نوێ باڵیۆزی ولاَته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كریستۆفه‌ر هێڵ پشتگیری ولاَته‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی داهتووی عێراق دووپاتكرده‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پرسی سه‌رۆك وه‌زیران پرسی خودی عێراقییه‌كانه‌ و واشنتۆن ده‌ست له‌و پرسه‌ ناوخۆییه‌ وه‌رنادات.
له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هێڵ گوتی: پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و دانووستانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك په‌لله‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌ بێ حكومه‌تی ده‌رباز بكات و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ ببرِێ كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت.
هێڵ جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ ولاَته‌كه‌ی به‌ پێویستی ده‌زانێ حكومه‌تی داهاتووی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی دابمه‌زرێندرێ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی گه‌لی عێراق بكات.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێڵ داوای له‌ ولاَتانی دراوسێی عێراق كرد رێز له‌ ئیراده‌ی گه‌لی عێراق بگرن و ده‌ست له‌ كاروباری ناوخۆی ئه‌و ولاَته‌ به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رنه‌ده‌ن.
Top