دوای دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، تاڵه‌بانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێرێ

دوای دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، تاڵه‌بانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راده‌سپێرێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رپرسان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوا ئاماده‌كاری و ئاماده‌باشییه‌كانی خۆیان بۆ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی دووشه‌ممه‌ كۆتایی پێهێنا.

برِیاروایه‌ له‌ دانیشتنی سبه‌ی دووشه‌ممه‌دا ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سوێندی ده‌ستووری بخۆن و دواتریش گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت.

جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا خالید عه‌تییه‌ رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی نیشتمانی سبه‌ی دوای ته‌واوبوونی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێی پرسی میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی به‌یه‌كه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی پێرِابسپێرێ.
Top