قاسم عه‌تا: له هه‌ڵمه‌تێكی كتوپرِی هه‌واڵگریدا ده‌سته‌ی شه‌رعی ئه‌نسار سوننه هه‌ره‌سی پێهێنرا
ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا فه‌رمانده‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا هه‌ره‌سهێنانی به‌ناو ده‌سته‌ی ته‌شریعی ئه‌نسار سوننه‌ی له عێراق راگه‌یاند.
عه‌تا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و شانه هه‌واڵگرییه‌ی به‌فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی پێكهێنراوه توانیویه‌تی له هه‌ڵمه‌تێكی كت وپرِدا زۆری ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی خۆیاندا له ناوچه‌ی كه‌رِاده‌ی به‌غدا ده‌ستگیربكه‌ن.
عه‌تا باسی له‌وه‌شكرد له میانی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا توانراوه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی زۆر‌و چه‌ند پارچه چه‌ك و چه‌ند ده‌مانچه‌یه‌ك و كۆمپیۆته‌رێك و برِی 25 هه‌زار دۆلار ده‌ست به‌سه‌ر دابگرن.
گوتیشی: له‌هه‌ڵمه‌ته كت وپرِه‌كه‌دا توانراوه گه‌وره به‌ر پرسه‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌ستگیربكرێن له ناویشیاندا سه‌باح نوری و ناسراو به ئه‌بوكه‌ریم ئه‌میری گشتی كارگێرِی ئه‌نسار سوننه‌و ئه‌مینی شه‌رعی ئاژانسی تیرۆر له‌ده‌سته‌كه ماهیر مه‌جید حه‌نا ناسراو به ئه‌بو نه‌شوان و به‌رپرسی راگه‌یاندن ئه‌حمه‌د وه‌لید ساڵح و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌منی و دارایی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نسار سوننه.