بۆ پاراستنی باری ئه‌منی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ 6000 هه‌زار پاسه‌وانی ئاماده‌كردووه‌

بۆ پاراستنی باری ئه‌منی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ 6000 هه‌زار پاسه‌وانی ئاماده‌كردووه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌وه‌زاره‌تی ناخۆی عێراق رایگه‌یاند گه‌وره‌ترین كێشه‌ كه‌ رووبه‌رِووی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێته‌وه‌، پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران جگه‌ له‌ ئه‌ندامانی نوێی په‌رله‌مان كه‌ ژماره‌یان 325 په‌رله‌مانتاره‌، نزیكه‌ی 2000 كه‌سایه‌تی دیكه‌ی سیاسی دسبلۆماسی ناوخۆیی و بیانیش ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ ده‌بن، كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی 6000 هه‌زار له‌ ئه‌ندامانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاماده‌بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ باسی له‌وه‌كرد به‌هۆی نه‌ته‌وه‌و تائیفه‌و پێكهاته‌و ئایینی جیاوازی په‌رله‌مانتاران وه‌زاره‌ت به‌هۆشیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئه‌منی ده‌كات و له‌و په‌رِی ئاماده‌باشیشدایه‌ بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو.
Top