سه‌عدون: ئه‌مرِۆ شاندی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله‌ عێراقییه‌كان ده‌ست به‌ دانووستانه‌كانی ده‌كات

سه‌عدون: ئه‌مرِۆ شاندی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله‌ عێراقییه‌كان ده‌ست به‌ دانووستانه‌كانی ده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی موحسین سه‌عدون رایگه‌یاند ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه‌ شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله‌ براوه‌كانی دیكه‌ی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ست به‌ دانووستانه‌كانی ده‌كات.

سه‌عدون ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كوتله‌ی فراكسیۆن كوردستانییه‌كان له‌ ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ ئاماده‌بوونی له‌ دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه‌برِیاروایه‌ سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ببه‌سترێ.

جێی باسه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی رۆژی دووشه‌ممه‌14 حوزه‌یرانی دیاریكرد بۆ به‌ستنی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو.
Top