تاڵه‌بانی سه‌رله‌نوێ داوای پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی ده‌كات، بێ دوورخستنه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك

تاڵه‌بانی سه‌رله‌نوێ داوای پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی ده‌كات، بێ دوورخستنه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ میانی به‌رِێوه‌چوونی رێورِه‌سمی یادی تیرۆركردنی مه‌حه‌مه‌د باقرحه‌كیمی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی كه‌ له‌ ساڵی 2003 له‌كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌ دوای ده‌رچوونی له‌ نوێژی هه‌ینی تیرۆكرا، فه‌خری كه‌ریم راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ نوێنه‌رایه‌تی تاڵه‌بانی وته‌یه‌كی پێكشكردوو تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئیرِاده‌ی گه‌لی عێراق كرده‌وه‌ له‌ میانی به‌شداریكردنی راسته‌قینه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازارو هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی خۆی.

تاڵه‌بانی له‌وته‌كه‌یدا كه‌ فه‌خری كه‌ریم خوێندییه‌وه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی داهاتووی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێكبهێنرێت و دوور بێت له‌ هه‌موو تاكرِه‌وییه‌ك و نابێت هیچلایه‌نێك په‌راوێزبخرێت.

تاڵه‌بانی داواشیكرد رێز له‌ هه‌وڵ و ماندووبوونی گه‌لی عێراق بگیردرێ و كاربكرێت بۆ به‌رپاكردنی یه‌كێتی و یه‌كرِیزی ئه‌و گه‌له‌.

سه‌ر له‌نوێ به‌ پێویستیشی زانی ده‌ستوور یه‌كلاكره‌وه‌ی كێشه‌و ناكۆكییه‌كان بێت و هه‌موو كوتله‌كانیش به‌گیانی برایه‌تی و به‌رپرسیارییه‌تی روو له‌یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن كه‌ برِیاره‌ سبه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ دانیشتنی یه‌كه‌م ببه‌سترێ
Top