شه‌رِی ئاو.. به‌هاتنی ساڵی 2016 هه‌ردوو رووباری دیجله‌و فورات وشك ده‌بن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا شاره‌زایه‌كی بواری ئاو هۆشداریدا له كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌ی ئاوی عێراق، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دا به هۆی ئه‌و گه‌مارۆ ئیقلیمییه‌ی به‌سه‌ر عێراق سه‌پێندراوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێی بێده‌نگه عێراق تا ساڵی 2016 رووبه‌رِووی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاو ده‌بێته‌وه.
تاهیر ئه‌حمه‌د هاشمی كه شاره‌زای بواری ئاوه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه عێراق له‌ساڵی 2016 دووچاری ته‌نگژه‌یه‌كی توندی كێشه‌ی ئاو ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌ت له ئاستی ئه‌و پرسه كه‌مته‌رخه‌م بێت و له‌به‌رامبه‌رامبه‌ریشدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاری عێراق نه‌كات، چونكه ئێستا عێراق رووبه‌رِووی گه‌مارۆی ئاو بۆته‌وه كه له‌لایه‌ن ولاَتانی سوریا‌و ئێران و توركیا به‌سه‌ری سه‌پێندراوه. ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر گه‌مارۆ ئاوییه‌كه‌ی سه‌ر عێراق به‌رده‌وام بێ، تا ساڵی 2016 به‌رێژه‌ی 71 له‌سه‌دای هه‌ردوو رووباری دیجاه‌و فورات وشك ده‌كه‌ن.
به‌هۆی گرنگی پرسه‌كه برِیاروایه حكومه‌تی عێراق میوانداری سێیه‌مین مونته‌دای هاریكاری عه‌ره‌بی و توركی بكات كه تائێستا كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌و تێیدا كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بیش به‌شداری ده‌كات و مونته‌دایه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌روه ده‌بێت.