به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ زیندانی ده‌كرێ ده‌كرێ

به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ زیندانی ده‌كرێ ده‌كرێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دادگای تاوانه‌كانی ره‌سافه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت رایگه‌یاند دادگا له‌سه‌ر سكالاَیه‌كی به‌ره‌ی ته‌وافوق كه‌ بۆ دادگاكه‌ی به‌رزكردۆته‌وه‌، برِیاری ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ئه‌حمه‌د عه‌بدوللاَ عه‌بد جبوری ده‌ركردووه‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ساخته‌ له‌ برِوانامه‌ی خوێندن و تاوانی دیكه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌ پێی برِیاره‌كه‌ی دادگا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ زیندانی ده‌كرێ.

به‌ره‌ی ته‌وافوق له‌ ساڵی رابردوو دوای ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌ مه‌تشۆ علێوی و دامه‌زراندنی عه‌بد جبوری ئه‌و سكالاَیه‌ی له‌ دژی عه‌بد جبوری تۆمه‌تباركرد به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له‌ برَوانامه‌ی خوێندن.

بۆ سه‌لماندنی سكالاَكه‌یشی به‌ره‌ی ته‌وافوق به‌ڵگه‌ی ته‌واوو پێویستی پێشكه‌ش به‌ دادگا كردووه‌.
Top