چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مرِۆی نێوان مالیكی و عه‌للاوی ئیجابی بوو
دوای زیاتر له دوو مانگ زیاتر له چاوه‌رِوانی و یه‌كتر تۆمه‌تباركردن سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ شه‌ممه له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی و سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك چایان پێككه‌وت و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌ردوولا دانیشتنی نێوانیان به‌رِێوه‌چوو.
له‌دانیشتنه‌كه‌دا برِیار له‌سه‌ر درێژه‌پێدانی ئه‌م جۆره دیدار‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی نێوان هه‌ردوولا درا، هه‌روه‌ها جارێكی دیكه جه‌ختیان له‌سه‌ر ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی بالاَی گه‌لی عێراق كرده‌وه به‌تایبه‌ت كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو لایه‌نه‌كان پێویستیان به‌هاوكاری یه‌كتری هه‌یه بێئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك تاكرِه‌وانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سیاسی و واقیعی عێراقی و زێده‌رِۆییش به‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كان نه‌كات، به‌ڵكو بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌ر پرس و كێشه‌یه‌ك به پێویستگیرا زمانی گفتوگۆ‌و له‌یه‌كگه‌یشتن پێرِه‌و بكرێ.
دوای دانیشتنه‌كه‌ش به‌رپرسانی هه‌ردوولا چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان به ئیجابی له‌قه‌ڵه‌مدا.