عوسمان: پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوان ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه‌ بوو له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت

عوسمان: پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوان ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی بۆ دوور خستنه‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه‌ بوو له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت
گولاَن: عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌ كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند هاوپه‌یمانییه‌تی نوێی نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌نێك كێشه‌و گرفت چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌لاَم له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ندێك كێشه‌و گرفتیش ده‌نێته‌وه‌.

عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ردوو ئیئتیلافه‌كه‌ له‌كاتی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تیه‌كه‌یان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگه‌ به‌لیستی ئه‌لعێراقییه‌ نه‌ده‌ن حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبێنێ.\

عوسمان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد هه‌ندێك خاڵی ناكۆك و گه‌وره‌ له‌ نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافه‌كه‌ هه‌یه‌، له‌ ناویشیاندا پرسی دیاریكردنی دوو كاندید له‌ نێوان هه‌ردوو ئیئتیلافه‌كه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌روه‌ها دانانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییه‌ته‌ نوێیه‌كه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ گه‌لی عێراق به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌ ده‌ناڵێنێ و كێشه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ كه‌ڵه‌كه‌یان كردووه‌ كه‌چی تا ئێستا كوتله‌ سیاسییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ حكومه‌ت پێكبێنن.
Top