بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست جیفری فیڵتمان هه‌فته‌ی داهاتوو به‌سه‌ردانێك ده‌گاته‌ عێراق، ئامانج له‌سه‌ردانییه‌كه‌یشی ده‌ست پێكردنی دانووستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ كوتله‌ عێراقییه‌كان له‌ پێناو پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رزگاركردنی عێراق له‌ته‌نگژه‌ی بێحكومه‌تی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ فیلیب كراولی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا فیڵتمان له‌میانی سه‌ردانییه‌كه‌ی تاوتوێی دوا پێشهاته‌سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئه‌نجامدانی دانووستانی نێوان كوتله‌كان ده‌كات.

كراولی باسی ئه‌وه‌یشی كرد ئه‌و دیبلۆماتكاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ له‌ سه‌ردانییه‌كه‌ی چاوی به‌گه‌وره‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و سه‌رانی كوتله‌ سیاسییه‌كان و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غداو به‌رپرسانی سه‌ربازی ولاَته‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و جه‌ختیش له‌سه‌ر هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی واشنتۆن بۆ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌.
Top