له‌پاییزی داهاتوو ئۆكرانیا 10 فرِۆكه‌ی شه‌رِكه‌ر راده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كات

له‌پاییزی داهاتوو ئۆكرانیا 10 فرِۆكه‌ی شه‌رِكه‌ر راده‌ستی حكومه‌تی عێراق ده‌كات
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

حكومه‌تی ئۆكرانیا له‌ ئاماده‌باشیدایه‌ له‌ پاییزی ئه‌مساڵ به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌ بواری كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی مۆریكردووه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی 550 ملیۆن دۆلاره‌ 10 فرِۆكه‌ی شه‌رِكه‌ر راده‌ستی به‌غدا بكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌نتۆنۆف دیمیتری كیفا رایگه‌یاند كێف له‌ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ 10 فرِۆكه‌ی شه‌رِكه‌ر كه‌ به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا مۆریكردووه‌ راده‌ستی حكومه‌تی عێراقی ده‌كاته‌وه‌، دوای ئه‌ویش ژماره‌یه‌ك كه‌رڤانا له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ر ده‌داته‌ ده‌ست به‌غدا كه‌ ژماره‌ی كارڤانه‌كان 400 دانه‌یه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌ل و په‌ل و پێداویستی دیكه‌ی سه‌ربازی و ئامێری چاككه‌ره‌وه‌.

حكومه‌تی عێراق به‌ ئامانجی به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌ ئاسمانی و وشكاییه‌كانی خۆی چه‌ند گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به‌ دروستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی مۆركردووه‌ به‌تایبه‌ت كرِینی فرِۆكه‌ی ئێف 16 كه‌ له‌به‌رامبه‌ر كرِینیاندا هه‌ندێك له‌ ولاَتانی ناوچه‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه‌.
Top