په‌رله‌مانتارێك: له‌ دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان هیچ كوتله‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راناسپێردرێ

په‌رله‌مانتارێك: له‌ دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان هیچ كوتله‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت راناسپێردرێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ له‌ لیستی ئه‌لعێراقییه‌ سه‌لمان جومه‌یلی دووپاتیكرده‌وه‌ تا ئێستا لیستی ئه‌لعێراقییه‌ پێداگری له‌ مافی ده‌ستووری خۆی ده‌كات له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و ده‌ست نیشانكردنی ئه‌یاد عه‌للاوی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران.

جومێلی رایگه‌یاند له‌دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو كه‌ برِیاروایه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ببه‌سترێ هیچ كوتله‌یه‌ك راناسپێردرێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه‌ گه‌رِانده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا كوتله‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رێكنه‌كه‌وتوون كاتیش رێگه‌ نادات له‌و ماوه‌ كه‌مه‌ی له‌به‌رده‌م به‌ستنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ماوه‌ كوتله‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رێكبكه‌ون.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو كوتله‌ سیاسییه‌كان له‌ قۆناخی ئێستادا پێویستیان به‌ ته‌وافوق هه‌یه‌وبگه‌نه‌ ئه‌و راستییه‌ش كه‌ ده‌بێت گه‌وره‌ترین كوتله‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان حكومه‌ت پێكبێنێ.

جێی باسه‌ لیستی ئه‌لعێراقییه‌ توانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار به‌ 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنێ.
Top