هێزێكی عێراقی به‌رپرسێكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
دوێنێ هه‌ینی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی توانیان له ناوچه‌ی یوسفیه له باشووری به‌غدا گه‌وره سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ده‌ستگیربكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژ به‌ناوی هه‌ڵمه‌ته‌كانی به‌غدا لیوا قاسم عه‌تا رایگه‌یاند هێزێكی سه‌ر به لیوای 17 ی سوپای عێراقی دوێنێ هه‌ینی توانیان له میانی پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی و له‌رێگه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگرییه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوی ئه‌لقاعیده له ناوچه‌ی یوسفییه‌ی باشووری به‌غدا ده‌ستگیر بكه‌ن.
عه‌تا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئه‌لقاعیده به‌رپرسی یه‌كه‌می كرده‌وه توندوتیژه‌كانی هه‌ردوو ناوچه‌ی رهدوانییهو دۆرهیهو راسته‌وخۆش سه‌رپه‌رشتی كوشتن و ئاواره‌كردنی خه‌لكی هه‌ردوو ناوچه‌كه‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كردووه.