كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ مالیكی و عه‌للاوی چاویان به‌یه‌ك ده‌كه‌وێ

كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ مالیكی و عه‌للاوی چاویان به‌یه‌ك ده‌كه‌وێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه‌وتووه‌ كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ شه‌ممه‌ هه‌ردوو سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقیی ئه‌یاد عه‌للاوی و سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی به‌یه‌كه‌و كۆده‌بنه‌وه‌.

ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بێت قه‌سه‌وباسێكی زۆر له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتنی نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو لیسته‌كه‌ ده‌كرێ به‌لاَم به‌هۆی تۆمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌كانی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ دواده‌خرا.

رۆژ پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی له‌ بابه‌تێكدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بلاَوكرایه‌وه‌ ئاره‌زووی خۆی نیشاندا بۆ چاوپێكه‌وتنی مالیكی ، له‌لای خۆشییه‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاند بۆ چاوپێكه‌وتنی عه‌للاوی.
Top