قه‌لبه‌دین حیكمه‌تیار: قاعیده‌ عێراق و سۆماڵی كردۆته‌ باشترین په‌ناگه‌ی خۆی

قه‌لبه‌دین حیكمه‌تیار: قاعیده‌ عێراق و سۆماڵی كردۆته‌ باشترین په‌ناگه‌ی خۆی
قه‌لبه‌دین حیكمه‌تیار: قاعیده‌ عێراق و سۆماڵی كردۆته‌ باشترین په‌ناگه‌ی خۆی

گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی كریستیان سانس له‌رێگه‌ی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ دیمانه‌یه‌كی ده‌گمه‌ن و تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئه‌فغانی قه‌لبه‌دین حیكمه‌تیار كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌ی سێ گرووپه‌ یاخی بووه‌ی ئه‌فغانستان سازداوه‌.

حیكمه‌تیار تاكه‌ سه‌ركرده‌ی سێ گرووپه‌ یاخی بووه‌كه‌ی ئه‌فغانستانه‌ كه‌ دانووستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی حامید كارزای ئه‌نجام ده‌دا، حیكمه‌تیار سه‌ركردایه‌تی گرووپی حزبی ئیسلامی ده‌كات له‌ ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باكوری رۆژهه‌لاَت.

رۆژنامه‌كه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ی له‌ حیكمه‌تیار كرد ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بتگه‌رِێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان و به‌شداری حكومه‌تت پێبكا زه‌مانی ئێوه‌ چی ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ ئه‌لقاعیده‌ نه‌گه‌رِێته‌وه‌ ناو ئه‌فغانستان؟

ناوبراو له‌باره‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌كاتی ئێستادا ئه‌لقاعیده‌ هیچ بوونێكی حه‌قیقی له‌ ئه‌فغانستان نییه‌، به‌ڵكو عێراق و سۆماڵ باشترین په‌ناگه‌ن كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ پێگه‌ی خۆی لێ قایمكردوون و چلاكییه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

له‌كۆتایی دیمانه‌كه‌یدا حیكمه‌تیار رایگه‌یاند به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ خه‌باتی چه‌كداری خۆی په‌شیمان نییم كه‌ ماوه‌ی 42 ساڵه‌ خه‌بات له‌ پێناو بیروباوه‌رِو نیشتمانه‌كه‌م ده‌كه‌م.
Top