نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی: ئه‌مه‌ریكا چوار بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌وره‌ له‌ عێراق داده‌مه‌زرێنێ، و تاماوه‌یه‌كی درێژیش له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌

نووسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی: ئه‌مه‌ریكا چوار بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌وره‌ له‌ عێراق داده‌مه‌زرێنێ، و تاماوه‌یه‌كی درێژیش له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكدا شرِۆڤه‌كاری سیاسی ئه‌مه‌ریكی پیته‌ر سیمۆندس شاره‌زا له‌ پێگه‌ی ۆرد سۆسیلیست ئاشكرایكرد ماوه‌یه‌كی دیكه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق راده‌گه‌یه‌ندرێ.

به‌لاَم وه‌زاره‌تی ئه‌مه‌ریكا پینتاگۆن ئاماژه‌ به‌مانه‌وه‌ی چوار بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌ عێراق، ئه‌وانیش بنكه‌ی به‌له‌د له‌ باكور، سه‌ربازگه‌ی adder له‌ باشوور، بنكه‌ی شێری ئاسمانی له‌ خۆرئاوای عێراق، بنكه‌ی ڤیكتۆری له‌ ده‌وروبه‌ری فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا.

بنكه‌ی هاوبه‌شی به‌لده‌ له‌كاتی ئێستادا زیاتر له‌ 20 هه‌زار سه‌ربازله‌ خۆده‌گرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌رِوان ده‌كرێ 50 هه‌زار سه‌رباز تێیدا بمێننه‌وه‌ له‌گه‌ڵ 65 هه‌زار خانه‌نشینكراو.

سیمۆنس ده‌نووسێ وێرِای ئه‌وه‌ی به‌ پێی رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌منی نێوان به‌غداو واشنتۆن كه‌ له‌ ساڵی 2008 مۆركراو به‌ پێی رێككه‌وتنامه‌كه‌ ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆتایی ساڵی 2011 عێراق به‌جێبێڵن به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دامه‌زراندنی ئه‌و چوار بنكه‌ گه‌وره‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ئه‌مه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنامه‌یه‌كی ستراتیژی كه‌ تا ئێستا گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌.
Top