عه‌للاوی: ئاماده‌م رووبه‌رِوو له‌گه‌ڵ مالیكی دابنیشم

عه‌للاوی: ئاماده‌م رووبه‌رِوو له‌گه‌ڵ مالیكی دابنیشم
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ دیمانه‌یه‌كیدا كه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی سازیداوه‌ سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ ئه‌یاد عه‌للاوی داوا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات ده‌ست پێشخه‌ری بكه‌ن بۆ رزگاربوونی عێراق له‌ته‌نگژه‌ی بێ حكومه‌تیرێككه‌وتنی عێراقییه‌كان له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ئه‌و حكومه‌ته‌.

عه‌للاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ له‌رۆژی 7 ی ئازار ملیۆنه‌ها عێراقی گیانی خۆیان خسته‌به‌ر مه‌ترسی بۆ ئه‌وه‌ی برِۆن ده‌نگی خۆیان بده‌ن و نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن، به‌لاَم به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كان كه‌ هه‌ندێك لایه‌ن به‌ حه‌قیقه‌تی پرۆسه‌ی دیموكراسی رازینین رێگه‌ به‌وه‌ناده‌ن حكومه‌تی راسته‌قینه‌ی گه‌لی عێراق پێكبهێنرێت.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عه‌للاوی داوا له‌ مالیكی ده‌كات دان به‌خۆی دابگرێ و رازیبێ به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ تێیدا لیستی ئه‌لعێراقییه‌ به‌ 91 كورسی توانی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنێ.

عه‌للاوی جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان له‌ پێناو په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و كۆتایی هێنان به‌ته‌نگژه‌ی سیاسی ئاماده‌ن رووبه‌رِوو دانیشتن له‌گه‌ڵ مالیكی ئه‌نجام بده‌ن بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌ به‌لاَم مالیكی ئه‌مه‌ی قه‌بوڵ نییه‌و زێده‌رِۆیی به‌سه‌ر ده‌ستوور ده‌كات.
Top