ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیان راگه‌یاند

ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیان راگه‌یاند
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

شه‌وی رابردوو دوای هه‌وڵێكی زۆر بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوانیان هه‌ردوو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیان پێكهێنا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا حه‌سه‌ن سه‌نید گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌ملنی به‌ناوی( هاوپه‌یمانی نیشتمانی) له‌ نێوان ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساو ئیئتیلافی نیشتمانی راگه‌یاند.

سه‌ندید ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئامانجی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ بریتییه‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق له‌ دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو كه‌ برِیاروایه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ببه‌ستێ و دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ راده‌سپێردرێ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
Top