رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی: ئێران وه‌كو مۆرانه‌ پلان داده‌نێ بۆ له‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عێراق

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی: ئێران وه‌كو مۆرانه‌ پلان داده‌نێ بۆ له‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عێراق
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

رۆژنامه‌ی های ئارتێزی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد ئێران وه‌كو مۆرانه‌ پلان داده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ته‌مه‌نی عێراق بێنێ و سه‌رتاپای له‌باریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، و نفوزو پێگه‌ی خۆی له‌و ولاَته‌ قایم بكات به‌ر له‌وه‌ی قاچه‌كانی ئاودیوی سنوور بكات.

رۆژنامه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ به‌رپرسانی ئێرانی هۆگرو ئاڵوده‌ی بۆشایی ده‌سلاَتی سیاسین له‌ عێراق.

له‌لای خۆشییه‌وه‌ شرِۆڤه‌كاری سیاسی رۆژنامه‌كه‌ زافی بارێل ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی نوێی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی خراپ پێكهێنرا یاخود ده‌سه‌لاَتی سیاسی كه‌وته‌ ده‌ست لایه‌نێكی تونرِۆ ئه‌و لایه‌نه‌ سونی بێ یاخود شیعی ئه‌وكات ململانێی نێوان ئه‌تن و پێكهاته‌كانی عێراق جارێًكی دیكه‌ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و هه‌موو ئه‌و ئومێو خه‌ونانه‌ له‌بارده‌بات كه‌ به‌ده‌ست هاتوون له‌ولاشه‌وه‌ ئێران به‌مه‌رامی خۆی ده‌گات و خه‌ونی كۆتایی هێنان به‌ته‌مه‌نی عێراق بۆی ده‌بێته‌ واقیع.
Top