ره‌وتی سه‌در دژی ئه‌وه‌یه‌ له‌دانیشتنی یه‌كه‌می رۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بانگهێشت بكرێ

ره‌وتی سه‌در دژی ئه‌وه‌یه‌ له‌دانیشتنی یه‌كه‌می رۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بانگهێشت بكرێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه‌ ره‌وتی سه‌در به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در دژایه‌تی خۆی راگه‌یاند له‌ ئاماده‌بوونی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق كریستۆڤه‌ر هێڵ له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئاماده‌بوونی هێڵ له‌ دانیشتنه‌كه‌ ته‌واو پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراقه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی نووسینگه‌ی سه‌در له‌ شاری نه‌جه‌ف فوئاد ئه‌لفه‌حام دووپاتیكرده‌وه‌ ره‌وته‌كه‌یان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌ له‌ دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو كه‌برِیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ببه‌سترێ هێڵ ئاماده‌بێ.

ناوبارو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی باش له‌ داوایه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در تێده‌گات بۆیه‌ ره‌وتی سه‌در له‌و باوه‌رَه‌دایه‌ تاڵه‌بانی بانگهێشتی هێڵ نه‌كات.
برِیاروایه‌ له‌ دانیشتنی رۆژی دووشه‌مه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بدرێ.
Top