مالیكی: ئه‌نجامی سه‌ردانییه‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان و چاوپێكه‌وتنم به‌سه‌ركردایه‌تی كورد ئیجابی بوو
له‌دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعێراقییه سازیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تیشكی خسته سه‌ر دوا هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ودوا پێشهاته سیاسییه‌كانی ولاَت.
له‌به‌شێكی دیمانه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی باسی له سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان كردوو دووپاتیكرده‌وه سه‌ردانییه‌كه‌ی ئه‌نجامێكی باش هه‌بووه له گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مالیكی جه‌ختیشی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كرده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا رۆڵی كورد له عێراقی نوێ رۆڵێكی ئیجابییه‌و كورد ده‌توانێ ببێته كاراكته‌رێكی سه‌ره‌كی له پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
مالیكی سه‌رله‌نوێ ئه‌وه‌ی به‌بیر هێنایه‌وه كه ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی و سه‌ربه‌خۆی عێراقییه‌و له‌گه‌ڵ ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كانی دیكه هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تی و له‌یه‌كگه‌یشتنی توندوتۆڵی هه‌یه، ئاره‌زووش ده‌كات و به پێویستیشی ده‌زانێ هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌شداری له پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكه‌ن و هیچ لایه‌نێك په‌راوێز نه‌خرێت.
هیواشی خواست له چه‌ند رۆژی داهاتوو كوتله سیاسییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و ده‌ست نیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو لایه‌نه‌كان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشانبده‌ن.