حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی: سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌وڵه‌تی یاسایه‌، سه‌رۆك كۆمار بۆكورد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ لیستی ئه‌لعێراقییه‌

حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی: سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌وڵه‌تی یاسایه‌، سه‌رۆك كۆمار بۆكورد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ لیستی ئه‌لعێراقییه‌
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته‌بێژی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی رایگه‌یاند ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌ نێوان كوتله‌براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان گرێدرا تایبه‌ت بوو به‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌ حكومییه‌كان.

له‌ لێدوانێكدا ئه‌لحه‌سه‌نی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كوتله‌ سیاسییه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ ده‌وڵه‌تی یاسا، سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ لیستی ئه‌لعێراقییه‌، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانیش بۆ ئیئتیلافی نیشتمانی بێت.

جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ هه‌موو كوتله‌براوه‌كان به‌ پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن پۆسته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت له‌وانه‌ش پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان وه‌رده‌گرن.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وته‌بێژی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ مه‌یسون ده‌ملوجی دووپاتیكرده‌وه‌ به‌پێی ده‌ستوور لیستی ئه‌لعێراقیی مافی خۆیه‌تی حكومه‌ت پێكبێنێ چونكه‌ توانیویه‌تی به‌ 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ست بێنێ، باس له‌وه‌شكرد سه‌ركردایه‌تی كورد دووپاتیان كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مافه‌ ده‌ستوورییه‌ی لیستی ئه‌لعێراقییه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو پێدانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌ لیستی ئه‌لعێراقییه‌ واتا دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و لیسته‌ له‌ حكومه‌تی داهاتووی عێراق.

-aknews
Top