رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ چه‌كداركردنی هه‌رزه‌كاران

رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ چه‌كداركردنی هه‌رزه‌كاران
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌وڵكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا توانرا هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ ده‌ستگیربكه‌ن به‌چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م به‌ر له‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه‌و پیاوێكی ئایینی بكاته‌ ئامانجی خۆته‌قاندنه‌وه‌كه‌ی.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ له‌ ته‌له‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌ چه‌كداركردنی هه‌رزه‌كارانی عێراقی و بیانی ئه‌ركی تیرۆركردنی گه‌وره‌ زانایانی ئایینیشی پێرِاسپاردوون، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ له‌ هه‌وڵه‌ سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی دوێنێدا ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ ته‌مه‌ن 16 ساڵه‌یه‌ ویستوویه‌تی هاشم عه‌نته‌ر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زانایانی ئایینی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر تیرۆربكات، به‌لاَم به‌ر له‌وه‌ی هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنه‌كه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد ئه‌وان زانیاری وردیان له‌به‌ر ده‌ستدای كه‌ رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ ده‌یه‌وێ زانایان و پیاوانی ئایینی ناوچه‌كه‌ تیرۆربكات.
له‌لای خۆشییه‌وه‌ هاشم عه‌نته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ماوه‌ی دووساڵی رابردوو له‌ 6 هه‌وڵی تیرۆركردن رزگاری بووه‌.
Top