كۆمسیۆن: هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كان خه‌رج ده‌كرێ

كۆمسیۆن: هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كان خه‌رج ده‌كرێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌رِێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ندرێن مه‌حه‌مه‌د رایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو كۆمسیۆن ده‌ست ده‌كات به‌خه‌رجكردنی برِی پاره‌ی دیاریكراوی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7ی ئازار ژاودێری سندووقه‌كان بوون.

ناوبراوبۆ سایتی (كوردیو) ئاماژه‌ی به‌وه‌دا برِیاربوو له‌م هه‌فته‌یه‌دا پاره‌كه‌ بدرێته‌ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كان به‌لاَم به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ خه‌رجكردنی ئه‌و برِه‌ پاره‌ دیاریكراوه‌ی كارمه‌نده‌كان بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا.

جێی باسه‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق له‌ 7 ئازاری ئه‌مساڵ به‌رِێوه‌چوو، به‌لاَم تا ئێستا كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كان ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌ی بۆیان دیاریكراوه‌ وه‌كو كرێ وه‌ریبگرن تا ئێستا به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ تا ئێستا به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كانی نێوان كوتله‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌توانراوه‌ حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێ.
Top