هه‌ولێر .. كۆنفراسی ئاماده‌كاری سه‌رژمێری گشتیی عێراق ئه‌نجام ده‌درێ
عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ (ئاكانیوز) گوتی "سه‌رژمێری گشتی له عێراق كه بڕیار وایه له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، پڕۆسه‌ی ئاماده‌كاری هه‌ر له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2009 ده‌ستی پێ كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی "وه‌كو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم پلانی چڕمان داڕشتووه بۆ سه‌رژمێرییه‌كه و زیاتر له 70 هه‌زار كه‌س راهێنراون، له داهاتووشدا رێنوێنی له باره‌ى سه‌رژمێرییه‌كه بۆ هاووڵاتییان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، به‌بۆچوونی ئێمه‌ش سه‌رژمێرییه‌كه زۆر گرینگه، چونكه 23 ساڵه له عێراق سه‌رژمێرى ئه‌نجام نه‌دراوه".
-Aknews