حكومه‌تی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ریتانیاو چه‌ند ولاَتێی دیكه به‌زۆر په‌ناهه‌نده‌كان ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كاته‌وه
كۆمسیۆنی بالاَی كاروباری په‌ناهه‌نده‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و به‌ریتانیاو هۆڵه‌نداو نه‌رویژو سوید له ئارادایه بۆ ره‌وانكردنه‌وه‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتیان پێنه‌دراوه‌و گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی كۆمسیۆنه‌كه فلیمنج میلیسا رایگه‌یاند سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی ئه عێراقییانه مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان ترسیان له داهاتووی ئه‌و عێراقییانى هه‌یه بۆ گه‌رِانه‌وه‌یان بۆ ناوعێراق كه داهاتوویان دیارنییه‌و زه‌مانی پاراستنیان نازانرێ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كێ.
ناوبارو باسی له‌وه‌كرد ئه‌وان چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیان به‌و ولاَتانه‌وه كردووه كه مافی په‌نابه‌رێتی بده‌نه ئه‌و عێراقییانه‌ی له شاره‌كانی ناوه‌رِاست و به‌غداو كه‌ركوك هاتوون به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی ئه‌وانه به‌زۆر شار‌و ولاَتی خۆیان به‌جێهێشتووه.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كۆمسیۆنی بالاَی كاروباری په‌ناهه‌نده‌كان به‌و ره‌فتاره‌ی حكومه‌تی عێراق و به‌ریتانیاو هۆڵه‌نداو نه‌رویژو سوید نیگه‌رانه به‌و پێیه‌ی ره‌چاوی بارودۆخی په‌ناهه‌نده‌كان ناكه‌ن و جارێكی دیكه ده‌یان ده‌نه‌وه ده‌ست ژیانێكی ناخۆش.
واش برِیاره ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه وه‌جبه‌یه‌كی ئه‌و په‌ناهه‌ندانه به‌زۆر بگه‌نه‌وه عێراق.