مالیكی هێڵی سوور داده‌نێ له‌به‌رده‌م خۆكاندیدكردنی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری

مالیكی هێڵی سوور داده‌نێ له‌به‌رده‌م خۆكاندیدكردنی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ ئاشكرایكرد سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه‌ نوری مالیكی هێڵی سووری داناوه‌ له‌ به‌رده‌م هه‌ركاندیدێكی دیكه‌ داناوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی كاندیدی حیزبه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌و كاندیده‌ سه‌رۆكی ره‌وتی چاكسازی ئیبراهیم جه‌عفه‌ریش بێت.

لم باره‌یه‌وه‌ عه‌لی ئه‌دیب كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌كانی ناو حیزبه‌كه‌ی مالیكی و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مالیكی پێی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبی ده‌عوه‌ بۆی نییه‌ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكات ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ریش بێت.

ئه‌دیب ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مالیكی ئه‌وی ناچاركردووه‌ بۆ دروستكردنی كه‌شێكی دیكه‌ی له‌ یه‌كنزیكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، باسی له‌وه‌شكرد ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مالیكی كاردانه‌وه‌ی سلبی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌گه‌ری لێكترازانی پێكهاته‌كانی ناو ئیئتیلافه‌كه‌ی لێ چاوه‌رِوان ده‌كرێ به‌تایبه‌ت كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مالیكی هه‌وڵی دیكه‌ له‌ ئارادایه‌ له‌ناو ئه‌و هه‌ولاَنه‌ش خۆ كاندیدكردنی وه‌زیری نه‌وت حسێن شه‌هرستانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
Top