ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقییه‌ سازش له‌سه‌ر كه‌ركوك بكات، به‌ره‌ی توركمانی هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گۆرِێ

ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقییه‌ سازش له‌سه‌ر كه‌ركوك بكات، به‌ره‌ی توركمانی هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گۆرِێ
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

به‌ره‌ی توركمانی هه‌رِه‌شه‌ی چاوپێخشاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوان خۆیی ولیستی ئه‌لعێراقییه‌ ده‌كات وهه‌ڵوێستی خۆی ده‌گۆرِێ ئه‌گه‌ر بۆی روون بۆوه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق لیستی ئه‌لعێراقییه‌ له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك سازش بۆ كورد ده‌كات.

به‌ پێی به‌یانێك كه‌ له‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌رشه‌د ساڵحی ده‌رچووه‌و كۆپییه‌كی ده‌ست سایتی گولاَن كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات به‌ستنی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌ نێوان كوردو لیستی ئه‌لعێراقییه‌ به‌گشتی نه‌بۆته‌ مایه‌ی مه‌ترس بۆ به‌ره‌ی توركمانی، به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌ره‌ دڵنیا بۆوه‌ له‌ به‌ستنی هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌تییه‌ك له‌سه‌ر حیسابی كه‌ركوك و ماده‌ی 140 تێیدا ئه‌لعێراقییه‌ سازش بۆ كورد بكات ئه‌وكات به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌ره‌ی توركمانی به‌رامبه‌ر لیستی ئه‌لعێراقییه‌ هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گۆرِێ.

له‌كۆتاییدا ساڵحی باسی له‌وه‌كرد سه‌ركردایه‌تی لیستی ئه‌لعێراقییه‌ بۆ هه‌ر شه‌ش ئه‌ندامه‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ سازش له‌سه‌ر كه‌ركوك و مافی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره‌ ناكه‌ن.
Top