له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو بۆ چاودێریكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق بایدن ده‌گاته‌ به‌غدا

له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو بۆ چاودێریكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق بایدن ده‌گاته‌ به‌غدا
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د

ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی رایگه‌یاند پێشبینی ده‌كرىَ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق و دوا ئاماده‌باشییه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ولاَته‌كه‌ی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن ده‌گاته‌ به‌غدای پایته‌خت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویستووه‌ نای ئاشكرا بكرێ رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما بایدنی راسپاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكاو له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ولاَته‌كه‌یی و دوا ئاماده‌باشییه‌كانی بكات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئۆباما له‌رێگه‌ی بایدنه‌وه‌ دووباره‌ پشتگیری خۆیی و ولاَته‌كه‌ی بۆ عێراقییه‌كان پێكهێنانی حكومه‌تێی نیشتمانی ده‌كاته‌وه‌.

جێی باسه‌ ئێستا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن له‌گه‌شتێكی ولاَتانی ئه‌فریقایه‌و دوێنێش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسر حوسنی موباره‌ك له‌ هاوینه‌ هه‌واری شه‌ره‌م شه‌یخ كۆبۆوه‌و چه‌ند پرس و ته‌وه‌رێكیان تاوتوێكرد له‌وانه‌ش دۆسییه‌ی عێراق.
Top